فواد یارە

دێوانە خۆم

بە دەنگی: فواد یارە
شێوەزار: سۆرانی
389
لە دونیادا دێوانە خۆم
وەیلانی ئەو کێوانە خۆم
لە خزم و خێش بێگانە خۆم
دێوانە خۆم دێوانە خۆم

کەس نازانێ بە دەردی من
بە ناڵە و ئاهی سەردی من
دەوای نێ ڕەنگی زەردی من
دێوانە خۆم دێوانە خۆم

ئەگەرچی زار و شێواوم
غەرقی خوێناو و زووخاوم
مەنعم مەکەن کە سووتاوم
دێوانە خۆم دێوانە خۆم
مەکەن مەنعم کە سووتاوم
دێوانە خۆم دێوانە خۆم

دڵپەشێو و پەرێشانم
چاو پڕ لە شین و گریانم
دێوانە خۆم دێوانە خۆم
لە خزم و خێش بێگانە خۆم
دێوانە خۆم دێوانە خۆم