سەعید محەمەدی

یادم کە

بە دەنگی: سەعید محەمەدی
شێوەزار: سۆرانی
180
کوشتوومت ئاگات لێم نییە
زیز بوونی تۆ لەسەر چییە
خەتای تۆیە و هی من نییە
لەسەر چی ئەو کچە تۆراوە
یادم کە تۆ یادم کە
نازار توخوا دڵشادم کە
هەرچی جارێ تۆ بکەی یادم
بە خەون دەتبینم دڵشادم

بە سەر قەبرم دەهات شەماڵ
بۆنی یاری هێنا ناو ماڵ
وە بیرم کە تۆ کۆنەیار
لەسەر چی ئەو کچە تۆراوە
یادم کە تۆ یادم کە
نازار توخوا دڵشادم کە
هەرچی جارێ تۆ بکەی یادم
بە خەون ئەتبینم دڵشادم

خزمینە بۆم بکەن ڕایە
گەوهەرم کەوتە دەریایە
هەرچی دەیکەم بۆم دەرنایە
لەسەر چی ئەو کچە تۆراوە
یادم کە تۆ یادم کە
نازار توخوا دڵشادم کە
هەرچی جارێ تۆ بکەی یادم
بە خەون ئەتبینم دڵشادم