عوسمان ئیبراهیمی

یادم کە

بە دەنگی: عوسمان ئیبراهیمی
شێوەزار: سۆرانی
183
کوشتوومت ئاگات لێم نییە
زیزبوونی تۆ لەسەر چییە
خەتای تۆیە ئی من نییە
لەسەر چی ئەو گوڵە تۆراوە
یادم کە تۆ یادم کە
توخدا نازدار نازان مەکە
هەرچەند جارێ نازان دەکەی
ماڵێ لە من وێران دەکەی

گوڵم بە کۆ چەمەن دەکرد
یار ڕۆیی ئارەزووم کرد
بە چاوان هەڕەشەی دەکرد
لە سەر چی ئەو گوڵە تۆراوە

ڕەنگ زەردی خەزان خەتای پاییزەن
ڕەنگ زەدییەکەی من کەسم های دووری ئازیزەن
یادم کە تۆ یادم کە
توخدا نازدار نازان مەکە
هەرچەند جارێ نازان دەکەی
ماڵێ لە من وێران دەکەی