ئاگرین دڵشاد

یادم کە

بە دەنگی: ئاگرین دڵشاد
شێوەزار: سۆرانی
256
شەرتە تا ڕۆژی حەشر خولیای من بێ چاوی یار
وێڵی سەحرا بم تەرک بکەم خێش و دیار

شەرتە وەک مەجنوونی بێکەس دەشت و کێو بێ مەسکەنم
تا بە یادی لەیلا ئەمنێنە قەبری تەنگ و تارم

هەروا دەڕوا لەنجە ئەکا
سەر گۆناکەی عارەق ئەکا
نەخۆش بیخوا پێی فەرق ئەکا
ئای برینەکەم ساڕێژ ئەکا

عارەقی دەستی دولبەر بێ
یا ژەهری ماری حەوت سەر بێ
هەر دەیخۆم گەر قەستی سەر بێ
ئای برینانم ساڕێژ ئەکا
بە یادم کە فریادم کە
توخوا چاوجوان تۆ ناز مەکە
هەرچەند جارێ تۆ ناز ئەکەی
ئای برینەکەم ئەکولێتەوە

هەروا دەڕوا تووتی تووتی
عەجەب لووتەوانەی لووتی
خوایە بمکەی بە هاوجووتی
ئای برینەکەم ساڕێژ ئەکا
دەک خوا بمکەی بە هاوجووتی
ئای برینانم ساڕێژ ئەکا
بە یادم کە فریادم کە
توخوا چاوجوان تۆ ناز مەکە
هەرچەند جارێ تۆ ناز ئەکەی
ئای برینەکەم دەکولێتەوە
هەرچەند جارێ تۆ ناز ئەکەی
ئای برینانم ئەکولێتەوە