محەمەد ماملێ

یادم کە ٣

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
275
قاسیدی یار هاتە لای من
نامەی یاری هێنا بۆ من
هەستە تاوێ وەرە لای من
برینانم مەکولێنەوە
یادم کە تۆ یادم کە
توخودا جوانێ نازان مەکە
هەرچەند جارێ نازان دەکەی
ماڵێ لە من وێران دەکەی

بۆچی دەردم تەواو نابێ
هاوار دوعام دەخێندە بێ
بە دەردی من گرفتار بێ
برینانم مەکولێنەوە
یادم کە تۆ یادم کە
تو خودا جوانێ نازان مەکە
هەرچەند جارێ تۆ بکەی یادم
ماڵێ لە من وێران دەکەی
هەرچەند جارێ نازان دەکەی
ماڵێ لە من وێران دەکەی