محەمەد ماملێ

یادم کە ٤

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
289
کوشتوومت ئاگات لێم نییە
زیزبوونی تۆ لەسەر چییە
خەتای تۆیە ئی من نییە
لەسەر چی ئەو گوڵە تۆراوە
یادم کە تۆ یادم کە
بە ماچێکی دڵشادم کە
هەرچەند جارێ تۆ بکەی یادم
بە خەو دەتبینم دڵشادم

بە سەر قەبرمدا هات شەماڵ
بۆنی یاری هێنا لە ماڵ
وەبیر کەوتەوە وردە خاڵ
لە سەر چی ئەو دڵە تۆراوە
وەبیر کەوتەوە وردە خاڵ
لە سەر چی ئەو گوڵە تۆراوە
یادم کە تۆ یادم کە
بە ماچێکی دڵشادم کە
هەرچەند جارێ تۆ بکەی یادم
بە خەو دەتبینم دڵشادم

گوڵم بە کۆچەوار دەکرد
یار ڕابرد ئارەزووم دەکرد
بە چاوان هەڕەشەی دەکرد
لە سەر چی ئەو دڵە تۆراوە
بە چاوان هەڕەشەی دەکرد
لە سەر چی ئەو گوڵە تۆراوە
یادم کە تۆ یادم کە
بە ماچێکی دڵشادم کە
هەرچەند جارێ تۆ بکەی یادم
بە خەو دەتبینم دڵشادم