ڕەوا جەمال

شەکرە بەفرە

بە دەنگی: ڕەوا جەمال
شێوەزار: سۆرانی
251
شەکرە بەفرە بەسەر سەرما ئارام ئارام دێتە خوارێ
گەرچی گیانی داپۆشیوم وەکوو داری بن بنارێ دێتە خوارێ
ئەڵوەدام تاکوو بەیانی چاو لێک نەنێم
هەر ببارێ هەر ببارێ هەر ببارێ

لە ژێر باڵی ئەو بەفرەدا بێ پەروا هەر دێم و ئەڕۆم
فریشتەیەک دەستم ئەگرێ ئەمباتەوە لانەکەی خۆم
ئەو نازانێ چەن حەز ئەکەم ئاهی دڵ بەو بەفرە بشۆم
هەر ببارێ هەر ببارێ

ئەمشەو لە سای کزەبادا با هەر سەرما بمتەزێنێ
با ئەو بەفرە وەک شۆڕەبی هەموو گیانم بلەرزێنێ
سبەی بێتە ئاو و دیسان لێوی کانی ببزوێنێ
هەر ببارێ هە ڕببارێ

شەکرە بەفرە بەسەر سەرما ئارام ئارام دێتە خوارێ
گەرچی گیانی داپۆشیوم وەکوو داری بن بنارێ دێتە خوارێ
ئەڵوەدام تاکوو بەیانی چاو لێک نەنێم
هەر ببارێ هەر ببارێ هەر ببارێ