
ئەم ئێوارەیە زۆر ساردە شار بۆنی بەفری گرتووە
ڕیشۆڵەکان بەروخوار دێن تەم باڵای گۆیژەی گرتووە
ئەم ئێوارەیە زستانە یارم لەو ماڵە میوانە
دایک و بابی پێی نەزانێ ئاگای لێ بێ ئەو قورئانە
ئەم ئێوارەیە بەهارە شار بۆنی گوڵ و گوڵزارە
یارم دەچێتە سەفەرێ ئاگای لێ بێ شێخی بیارە
ئەم ئێوارەیە هاوینە یارم چەن جوان و شیرینە
باڵای یارم وەک چنارە ئاگای لێ بێ شێخی بیارە
ئەم ئێوارەیە پاییزە خێڵ بەرەو گەرمیان ئازیزە
یاری من لەو خێڵە دایە ئاگاداری بێ خودایە