ناسر ڕەزازی

هاتەوە خانزادە خان و لەو کەلە دەنگی ساز دێ

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
387
هاتەوە خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکەکەی باخی سابڵاغ یا ڕەبی بەخێر بێ
ئاسکەکەی باغی سابڵاغ چاوێکت لێم بێ

ڕەبی داهاتوو ئەی هاوار بدەی بوارێ
بچمەوە سابڵاغ ئەیڕۆ بۆ خزمەت یارێ
بچمەوە سابڵاخ هاوار بۆ خزمەت یارێ
هاتەوە خانزادە خان یاخوا بەخێر بێ
ئاسکەکەی باخی سابڵاغ چاوێکت لێم بێ
ئاسکەکەی باغی سابڵاغ یا ڕەبی بەخێر بێ

لەو کەلە دەنگی ساز دێ هەڵاڵە و زەمزەمە
دەنگی خانم ناز دێ لەو باغ و چەمە

ئەگەر بە بێ تۆ یار بڕۆم بە گوڵدا
گیان ئەگەر بە بێ تۆ یار بڕۆم بە گوڵدا
گوڵ بێ بە نەشتەر بچێ بە دڵدا
چین لەسەر چینە زولفی چین چینە لاڵ بم ئاگرم کردەوە
شەو لەسەر سینە و مەمکی ڕۆژم کردەوە