سەنا بەرزنجی

فاتمە دوو چاوی مەستت

بە دەنگی: سەنا بەرزنجی
شێوەزار: سۆرانی
666
فاتمە دوو چاوی مەستت پڕ تەلیسمی جوانییە
پڕ شەرابی خۆشەویستی و عارەقی یەزدانییە
بەژن و باڵاکەت نموونەی هەیکەلی یۆنانییە
لار و لەنجەت مۆسیقایە بەستەیە گۆرانییە
فاتمە دوو چاوی مەستت پڕ تەلیسمی جوانییە
پڕ شەرابی خۆشەویستی و عارەقی یەزدانییە

بووکی ڕازاوەی خەیاڵم گیانەکەم ست فاتمە
تاقە پڕشنگێکی چاوت ئەوپەڕی ئاواتمە
فاتمە دوو چاوی مەستت شێتی کردم فاتمە
بووکی ڕازاوەی خەیاڵم گیانەکەم ست فاتمە

گەرچی دڵداری لە خاکی ئێمەدا ئەفسانەیە
هەر بەتەنها بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە
فاتمە دوو چاوی مەستت شێتی کردم فاتمە
تاقە پڕشنگێکی چاوت ئەوپەڕی ئاواتمە
فاتمە دوو چاوی مەستت پڕ تەلیسمی جوانییە
پڕ شەرابی خۆشەویستی و عارەقی یەزدانییە