خەلیل سەدیقی

فاتمە دوو چاوی مەستت

بە دەنگی: خەلیل سەدیقی
شێوەزار: سۆرانی
436
چاوەکەم دوو چاوی مەستت پڕ لە سیحر و جوانییە
پڕ شەرابی خۆشەویستی و عارەقی یەزدانییە
بەژن و باڵاکەت نموونەی هەیکەلی یۆنانییە
لار و لەنجەت مۆسیقایە بەستەیە گۆرانییە

هەر بەتەنیا خۆشەویستی شک دەبەم ئەی چاوەکەم
سەروەتم ناوێ بزەی تۆ ئەوپەڕی ئاواتمە
گەرچی لەم عەسرە تازەیە ئەفسانەیە
هەر بە تەنیا بۆ کوڕی خاوەن تەلار و عانەیە
گیانەکەم ئەمما دڵی من لەو دڵە شێتانەیە
بێ ئەوەی هیچ شک بەرێ کوژراوی ئەو چاوانەیە