ناسر ڕەزازی

هەی ڕۆ هەی ڕۆ

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
329
هەی ڕۆ هەی ڕۆ ڕۆڕۆمە بۆ ئەو باوکەی مەرگی بوو بە هۆ
تۆ بێهانا بی و ڕەنجەڕۆ، ئەی کۆرپەی ساوای دڵ بە سۆ، دڵ بە سۆ

بۆ وا ماتی کۆرپەم ئازیز!؟ ئاخ بۆ زەردی وەک گەڵای پایز!؟
پێت وایە هەڵنایە هەرگیز خۆری ڕزگاریمان ئازیز!؟ ئەی ئازیز

ڕۆڵەم زادەی ڕەنگ و ئەوین، ئاخ ئێمەش وەک بابت ناسرەوین
ئێمەش ڕێبواری ڕێی ئەوین هێندەی نەماوە سەرکەوین، سەرکەوین