ڕانم گورک بیخوا ماڵاکەم بە توون
خوەیشم کەوتمە گێڵ چەرخەکەی گەردوون
مەردم کەوتە شوێن ماڵ و ماڵداری
خەڵکی کەوتە شوێن ماڵ و ماڵداری
منیش کەوتمە شوێن عەشق و دڵداری
کڵۆڵم، ئەی خوا من کڵۆڵم
کڵۆڵم، خوا گیان من کڵۆڵم
ئێوە بێنە دیار ماڵەکەی چۆڵم
دڵداری مایەی ماڵوێرانییەن
هیچ سوودی نییە پەشیمانییەن
بریا دڵداری هەرگیز نەبوایە
با منیچ ڕەنجم نەچوا بە زایە
کڵۆڵم، کڵۆڵم خوا گیان من کڵۆڵم
کڵۆڵم، ئەی خوا من کڵۆڵم
ئێوە بێنە دیار ماڵەکەی چۆڵم
شەرت بێ لە دوای تۆ نەکەم دڵداری
جێگایەک ڕاخەم بۆ تەعزیەباری
لە دوای باڵای تۆ لێم بە چەمەر بێ
گۆشتم بە خۆراک ئەفعی و حەوت سەر بێ
تا تۆ پیر نەبی نەبییە پیرەژن
شەرتێ دڵداری حەرام بێ لە من
لە دوای باڵای تۆ دڵداری ناکەم
ئیتر وەک مناڵ من یاری ناکەم
وەک مناڵ ئیتر من یاری ناکەم
شێتە ئەو کەسە وا بە ڕێبواری
خۆی بخاتە ناو داوی دڵداری
لە لای تۆ فێر بووم ڕەمزی دڵداری
بە ئاخ هەڵکێشان بە شەو بێداری
کڵۆڵم، من کڵۆڵم، کڵۆڵم کاکە من کڵۆڵم
ئێوە بێنە دیار ماڵەکەی چۆڵم