هەرچەنێ دەکەم خەیاڵانی تۆگەرمەشیوەنمە دیسان سەر لە نۆدیسان سەر لە نۆ ماڵوێرانیمەتەم و تەمەلوول سەرگەردانیمەدیسان وەک جاران شین و زاریمەخەم و پەژارەی دەردەداریمەکڵۆڵم، کاکە من کڵۆڵمبێن سەرێ بەن لە ماڵەکەی چۆڵمماڵی چۆڵ و هۆڵ تاقە کەلەبەرلە ماڵ مەنیشە خەیرت ها لە دەرڕانم گورگ بیخوا ماڵەکەم بە توونخوەیشم کەوتمە گێڵ چەرخەکەی گەردوونخەڵکی کەوتە شوێن ماڵ و ماڵداریمنیش کەوتمە شوێن عەشق و دڵدارینەمزانی عەشقی ئەوان داخراوەنە وەک دیان ئێشەس، نە وەک گل چاوەکڵۆڵم، کاکە من کڵۆڵمئێوە بێنە دیار ماڵەکەی چۆڵمماڵی چۆڵ و هۆڵ دەوڵەتی کەچمئەگەر تۆ بار کەی من بۆ کوێ بچمتا کەی دانیشم تا کەی لە لای(ت) بملە خوا تەڵەبە بە باڵای(ت) شاد بمکڵۆڵم، کاکە من کڵۆڵمبێن سەرێ بەن لە ماڵەکەی چۆڵم