سامان عومەر

خۆم کڵۆڵم

بە دەنگی: سامان عومەر
شێوەزار: سۆرانی
304
ژیانی من بە بێ تۆ چاوەکەم قوربانی مردن بێ
پیاڵەی عەیشەکەی من دوور لە باڵای تۆ سەروبن بێ

کڵۆڵم، خۆم کڵۆڵم، کڵۆڵم، کاڵێ خۆم کڵۆڵم
ئێوە بێنە دیار ماڵەکەی چۆڵم
بۆ سەرێ نایەی لە ماڵی چۆڵم

یاری نازەنین هیوای ژیانم
ساتێ گوێ بگرە تۆ لە گریانم
دوو چاوم کوێر بوو ئەوەندە گریام
بیکە لە ڕێی خوا بگەرە فریام
کڵۆڵم، خۆم کڵۆڵم، کڵۆڵم، کاڵێ خۆم کڵۆڵم
ئێوە بێنە دیار ماڵەکەی چۆڵم

عەجەل هەڵمی گرت خستمیە دەریایێ
مەل بە ڕێبواریش بە لامدا نایێ
کڵۆڵم، خۆم کڵۆڵم، کڵۆڵم، کاڵێ خۆم کڵۆڵم
ئێوە بێنە دیار ماڵەکەی چۆڵم
بۆ سەرێ نایەی لە ماڵی چۆڵم

هەرکە ناوی تۆم لەلا ئەهێنن
ئەڵێی خەنجەرێ بە دڵمە دێنن
دەڵێی خەنجەرێ بە دڵمە دێنن
کڵۆڵم، خۆم کڵۆڵم، کڵۆڵم، کاڵێ خۆم کڵۆڵم
ئێوە بێنە دیار ماڵەکەی چۆڵم
بۆ سەرێ نایەی لە ماڵی چۆڵم