ناسر ڕەزازی

بەناز پەروەردە ٢

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
323
ئەی بەناز بەناز گیان بەناز پەروەردە
ئەیژی گوڵباخی تۆی گەڵای زەردە

بڕوا ئەو دەمە گیان بڕاو ئەو لێوە
ئەیژی گوڵباخی تۆی گەڵامێوە
ئەی بەناز بەناز گیان بەناز پەروەردە
ئەیژی گوڵباخی تۆی گەڵای زەردە

دەم قەن دییان قەن گشت گیانت قەنە
وێنەی دارمێخەک گوڵت پێوە بەنە
ئەی بەناز بەناز گیان بەناز پەروەردە
ئەیژی گوڵباخی تۆی گەڵای زەردە