عەلی مەردان

وەرە قوربان

بە دەنگی: عەلی مەردان
شێوەزار: سۆرانی
298
باغی سێو و گوڵناری شێت و شەیدام کەوتمە کێو
لێم حەرام بوو شام و شێو بۆ نازدارەی قەیتان لێو

عارەقی مەمکی یارێ شیرینە وەکوو هەنارێ
لە عەشقی چاوەکانی سەر هەڵئەگرم لە شارێ
لە عەشقی دوو چاوەکانی سەر هەڵئەگرم لە شارێ

دەمی بە پێکەنینە بۆن زولفی عەشرەتینە
ددان زێڕ و مرواری ئەسمەران خوێنیان شیرینە

ئەبرۆی ڕەشی کەمانی زولفی ڕەشە ڕەیحانی
لاو ئەکوژێتە؟؟؟* بە عینوان هەڵئەبڕێ؟؟؟* چاوەکانی؟؟؟*
باغی سێو و گوڵناری شێت و شەیدام کەوتمە کێو
لێم حەرام بوو شام و شێو بۆ نازدارەی قەیتان لێو

؟؟؟*= بۆمان ڕوون نییە کە گۆرانیبێژ چ دەڵێ، تکایە ئەگەر دەیزانن پێمانی بڵێن
سپاس