نهال

وەرە قوربان ئارامی دلان

بە دەنگی: نهال
شێوەزار: سۆرانی
198
زولفی وەک ماری ڕەشە بە جوانی خۆت بمبەخشە
ئەگەر باری زەحمەت نەبێ بۆم وەرە دەرکی حەوشە
وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان
وەرە قوربان ئارامی گیان شێتت کردم وەرە قوربان
عەقڵت بردم فامت بردم سووتام برژام وەرە قوربان
عەقڵت بردم هۆشت بردم سووتام سووتام وەرە قوربان

زولفی دوو میتر و نیوە یارم بەفرە و باریوە
من لە دوێنێوە نەمدیوە ئەو پێم دەڵێ هەتیوە
ئاوری لە من بەرداوە وەک سوورە گوڵێ خەمڵیوە
وەرە قوربان ئارامی دڵان شێتت کردم وەرە قوربان
وەرە قوربان ئارامی گیان شێتت کردم وەرە قوربان
عەقڵت بردم فامت بردم سووتام برژام وەرە قوربان
عەقڵت بردم هۆشت بردم سووتام سووتام وەرە قوربان

لەبەر پەرچەمی جوانە لێوی میسلی قەیتانە
لەبەر کەزیەی چەن جوانە لێوی میسلی قەیتانە
نەخۆشی کردووم هاوار پێم بڵێن لە کوێ میوانە
ئاخ نەخۆشی کردووم هاوار پێم بڵێن لە کوێ میوانە