دوێنێ شەو بینیم لە خەوێلەسەر جێی بەر مانگەشەوێخۆم خزاندە سەر جێی فێنکنەمهێشت بەر هەناسەم کەوێقژی خاویبالێداوی، ئاڵۆزاویجار جار دایدەپۆشت لاچاویخوایە گیان چەندم خۆش دەوێزۆر بە ئەسپایی و بە نەرمیدەمم برد بۆ لێوی گەرمیچاوی هەڵهێنا و پێی گوتمخەونم ئەدی تۆ هاوسەرمینەیهێشت هەستمگرتی دەستم، لێوی گەستمموچڕکێکی خۆشی دایگرتسەرتاپای هەناو و هەستمپێکڕا تا مەلا بانگدانێتێکئاڵان و دەس لە ملانێلە ناکاو دەنگی مەلای هاتدایبڕیم لە بەژنی جوانێبە سەرسامیبە ناکامی، بێ ئارامیبەجێم هێشت بەهەشتی خەونمچاوم پڕ بوو لە گریانێ