عەلی زەندی

بۆ دواجارە بەجێت دێڵم ٢

بە دەنگی: عەلی زەندی
شێوەزار: سۆرانی
342
ئەیانەوێ ماسی دڵم دەریای چاوت بە جێ بێڵێ
پەنجەی تینووم قژی ڕەشی نەرم و هات بە جێ بێڵێ

ئەیانەوێ لە موسیقای چرپەی دەمت بێبەریم کەن
تووشی هەزارەها خەم و مەینەت و دەردیسەریم کەن

ئەیانەوێ بێ تۆ دواڕۆژی ژیانم بەسەر بەرم
بەڵام نازانن بێ تۆ ناتوانم دەربەرم
هەناسەیک بێ تۆ ناتوانم دەربەرم
بەڵام
بەڵام توڕەیی من چیایکە ئاگرپژێن پڕ و بێدەنگ
دڵی سەبرم دەریایکی بێسنوورە پڕ و ئارام و مەنگ
دە لێمگەڕێن پەستم مەکەن با هەڵنەچم

بۆ دوا جارە بە جێت دێڵم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد ئەپێوم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک ڕێگای تاریکی ئەکێڵم
بە جێت دێڵم
بە جێت دێڵم

گەر بە دەنگ و بەرگی سپی ئاخ بە بێڕۆح هاتە پێش چاوم
بەڵکوو بکەی شینم توخوا بێتە گفتوگۆ کوژراوم
بە جێت دێڵم
بە جێت دێڵم
نەکوا بمرم لە تۆفانی دەردی دووریت تا فرسەتە
نەکوا بمرم لە ڕۆژێکا کە لێوم لەسەر سینەتە
گەر بە دەنگ و بەرگی سپی ئاخ بە بێڕۆح هاتە پێش چاوم
بەڵکوو بیکەی شینم توخوا بێتە گفتوگۆ کوژراوم
بە جێت دێڵم
بە جێت دێڵم
دە با بمرم لە ڕێگەی عەشق و ئازادی دڵ پڕخوێنە
وەک شەرابی جامی بەدمەست بە دەستی خۆت بیڕێژێنە
چونکە دڵم پڕە لە ئێش ئاخ عیلاجی نابێ زامەکەم
ڕوو ئەکەمە هاوڕێیەکانم چاری نیە بە با دە مەی
بە جێت دێڵم
بە جێت دێڵم
بۆ دوا جارە بە جێت دێڵم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد ئەپێوم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک ڕێگای تاریکی ئەکێڵم
بە جێت دێڵم
بە جێت دێڵم