بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد دەپێوم سا ماڵاوا ئازیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک ڕێگای تاریکی ئەکێڵم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم
دەبا بمرم لە ڕێگای عەشق و ئازادی دڵ پڕ خوێنە
وەک شەرابی جامی بەدمەست بە دەستی خۆت بمڕژێنە
چونکە دڵم پڕە لە ئێش ئاخ ئیلاجی ناکرێ زامەکەم
ڕوو ئەکەمە هاوڕێیەکانم چاری نییە بە با دە مەی
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم