بەکر لەگزی

بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم

بە دەنگی: بەکر لەگزی
شێوەزار: سۆرانی
244
ئەگەر گوڵ بای ڕەنگە لەسەر لاسکە سەوزەکەی خۆتەوە دەمایتەوە
و بۆ چەند ڕۆژێک وەک ئەستێرە دادەگیرسای
لە دواییدا بەسەر گەڵا و ڕەگەکانتا هەڵدەپڕووکای

بەڵام هاوڕێ خۆ تۆ گوڵ نی تۆ شەهیدی
نە سیس دەبی و نە دەشوەری
تۆش وەک خوێن و خۆشەویست و ئازادی وای
لە ناو دڵی پڕ لە زامی هەمووماندای

ئاخ بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد دەکێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک ڕێگای تاریکی دەکێڵم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

دەبا بمرم لە تۆفانی دەردی دووری تا فرسەتە
وەی نەبا بمرم لە ڕۆژێکا کە لێوم لەسەر سینەتە
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم
ئاخ بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد دەکێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک ڕێگای تاریکی دەکێڵم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

دەبا بمرم لە ڕێگای عیشق و ئازادی دڵ بە خوێنە
جامی شەرابی بە مەی بە دەستی خۆت بیڕێژێنە
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم
ئاخ بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم
شاخ و گرد* و هەرد دەکێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک ڕێگای تاریکی دەکێڵم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

گەر بە جل و بەرگی سپی ئاخ بە بێ ڕۆح هاتە بەر چاوم
بکەن بێنە شینم توخوا یاران بێتە گفتوگۆ کوژراوم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم
بۆ دوا جارە بەجێت دێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم
شاخ و گرد و هەرد دەکێڵم سا ماڵاوا ئەزیزەکەم
ئاخ بۆ ئامانجی ڕۆژی ڕووناک ڕێگای تاریکی دەکێڵم
بەجێت دێڵم
بەجێت دێڵم

*= گۆرانیبێژ بە هەڵە ئەو وشەیە بە «گەرد» بێژە دەکات.