گیانە هەر وەختێ بیکەم نازیلێ تاسەی چاوەکەت هاوار جار جار قاو ئەکەم باوانم لە هاوناوەکەت گەردنی زەردە و لای ملی زەردە گەردنی زەردە هەر وایە ئەو ملوانکەی وا لە ملیایە ئاوێتەی زولفی هەودایە گیانە شنەی بای شەماڵ ناسکە گیان بۆی مێخەک تێرێ هەوە ئیمشەو یارەکەم ئەی هاوار سەوقات ئەنێرێ گەردنی زەردە و لای ملی زەردە گەردنی زەردە هەر وایە ئەو ملوێنکەی وا لە ملیایە ئاوێتەی زولفی هەودایە گیانە شەماڵ بیشەنێ باوانم یەخەی کەتانۆ هەوا گەرمەکەی گەرمیان نازیلێ دەرچێ لە گیانۆ گەردنی زەردە و لای ملی زەردە گەردنی زەردە هەر وایە ئەو ملوانکەی وا لە ملیایە ئاوێتەی زولفی هەودایە گیانە تا کەی دانیشم نازیلێ تا کەی لە لات بم گیانە ئازیز چەن خۆشە باوانم بە باڵات شاد بم گەردنی زەردە و لای ملی زەردە گەردنی زەردە هەر وایە ئەو ملوانکەی یار لە ملیایە ئاوێتەی زولفی هەودایە
Gyane her wextê bîkem nazîlê tasey çaweket Hawar car car qaw ekem bawanim le hawnaweket Gerdinî zerdew lay milî zerde gerdinî zerde her waye Ew milwankey wa le milyaye awêtey zulfî hewdaye Gyane şiney bay şemal naske gyan boy mêxek têrê Hewe îmşew yarekem ey hawar sewqat enêrê Gerdinî zerdew lay milî zerde gerdinî zerde her waye Ew milwênkey wa le milyaye awêtey zulfî hewdaye Gyane şemal bîşenê bawanim yexey ketano Hewa germekey germyan nazîlê derçê le gyano Gerdinî zerdew lay milî zerde gerdinî zerde her waye Ew milwankey wa le milyaye awêtey zulfî hewdaye Gyane ta key danîşim nazîlê ta key le lat bim Gyane azîz çen xoşe bawanim be balat şad bim Gerdinî zerdew lay milî zerde gerdinî zerde her waye Ew milwankey yar le milyaye awêtey zulfî hewdaye
نەجمەدین غوڵامی