حەبیبا

شێوەزار: سۆرانی 1853

حەبیبا دڵ گەلێ بیمارە بێ تۆ لەبەر دووریت لە ڕۆح بێزارە بێ تۆ فەرامۆشی نییە بەو خەڵقە ئێستێ لە لای نەخشێکی ڕووی دیوارە بێ تۆ هەموو دەم وا لە گۆشەی بێکەسیدا بە شین و زاریی و هاوارە بێ تۆ شەوی هیجران لە بەختی دڵ درێژە کە ڕۆژی تالیعیشی تارە بێ تۆ کە شادی دوژمن و غەم دۆستە قوربان جەفا یار و وەفا ئەغیارە بێ تۆ خەمی خۆی بەس بوو سافی وا ئەمێستێ دڵی غەمباریشی سەربارە بێ تۆ

Hebîba dil gelê bîmare bê to Leber dûrît le roh bêzare bê to Feramoşî nîye bew xelqe êstê Le lay nexşêkî rûy dîware bê to Hemû dem wa le goşey bêkesîda Be şînû zarîyû haware bê to Şewî hîcran le bextî dil dirêje Ke rojî talî’îşî tare bê to Ke şadî dujmnû xem doste qurban Cefa yarû wefa exyare bê to Xemî xoy bes bû safî wa emêstê Dilî xembarîşî serbare bê to

ڕاپۆرتی هەڵە