تاهیر تۆفیق

حەبیبا دڵ گەلێ بیمارە بێ تۆ

بە دەنگی: تاهیر تۆفیق
شێوەزار: سۆرانی
294
حەبیبا دڵ گەلێ بیمارە بێ تۆ
لەبەر دووریت لە ڕۆح بێزارە بێ تۆ
فەرامۆشی نییە بەو خەڵقە ئێستێ
لە لای نەخشێکی دیوارە بێ تۆ

هەموو دەم وا لە گۆشەی بێکەسیدا
بە شین و زاریی و هاوارە بێ تۆ
ئەگەر فەرمووی چلۆن ماوی ئەمێستێ
لە ئەم سەگمەرگییە، بێعارە بێ تۆ

شەوی هیجران لە بەختی دڵ درێژە
کە ڕۆژی تالیعیشی تارە بێ تۆ
کە شادی دوژمن و غەم دۆستە قوربان
جەفا یار و سەفا ئەغیارە بێ تۆ