حەسەن هەیاس

لە کوێی گوڵم

بە دەنگی: حەسەن هەیاس
شێوەزار: سۆرانی
1598
لە کوێی گوڵم ماڵی دڵم پڕ دەرد و ژانە
لە کوێی گوڵم داخی کۆچت گەلێ گرانە

لە کوێی گوڵم لە تاوی تۆ نەماوە هۆشم
فەڵەک وە زاڵە هاتووە لە ناڵە و خرۆشم
لە کوێی گوڵم ماڵی دڵم پڕ دەرد و ژانە
لە کوێی گوڵم داخی کۆچت گەلێ گرانە

لە کوێی گوڵم لە هەوری دڵ خوێن بۆت ئەبارێ
وەکوو گەڵای خەزان دەکەومە ڕاگوزارێ
لە کوێی گوڵم ماڵی دڵم پڕ دەرد و ژانە
لە کوێی گوڵم داخی کۆچت گەلێ گرانە

لە کوێی گوڵم بێی گوێ بدەی بە ناڵەی سازم
لە کوێی گوڵم من مەرگم لە کۆچت ئەخوازم
لە کوێی گوڵم ماڵی دڵم پڕ دەرد و ژانە
لە کوێی گوڵم داخی کۆچت گەلێ گرانە