قژکاڵی لێوئاڵی پرشنگی نیگاکاڵئەی کچە جوانەکەی سەر گۆنا نەختێک ئاڵئەی کچە مەنگەکەی بە دەنگی چپە دووگەندەمووی دەموچاو مەچەک هەڵنەگرتووئەی ئەندام وردیلەی نەرمۆڵەی ئێسک سووکئەی بەرگی ساکارت دڵگیرتر لە هی بووکڕاستە من ڕێبوارم، سەرپێیی ئەڕوانمبەڵام وا جوانیی تۆ کاری کرد لە گیانمئەڵێی نەک هەر ئێستا عومرێکی درێژەبەو دەست و پەنجانەت برینم ساڕێژەکانییەکی ڕوونی بەر تریفەی مانگەشەولە بنیا بلەرزێ مرواریی زیخ و چەوجوانترە لە لای من لە دەریای بێ سنوورشەپۆلی باتە بەر تیژگی ڕۆژ شڵپ و هووڕقژکاڵی پێست ئاڵی پرشنگی نیگاکاڵئەی کچە جوانەکەی سەر گۆنا نەختێک ئاڵ