ڕەشە ڕەیحانە کەمەرەشل خۆمی پێ ڕەش کەم
لە دوای باڵای تۆ کەمەرەشل دڵ بە کێ خۆش کەم
کەمەرەشل کەمەرەشل بۆی دێنم شل و مل
شل شل جا بیبەستێ با تێر باڵات بینم
شەوانە دەنووم کەمەرەشل بە تاسەتەوە
بۆ ئەنێم بە بۆی ئەی هاوار هەناسەتەوە
دڵدار و بێدار ئەی هاوار گەلێ غەمگینم
گیرۆدەی داوی ئەی هاوار لەیلێ شیرینم
کەمەرە شل کەمەرەشل بۆی دێنم شل و مل
شل شل جا بیبەستێ با تێر باڵات بینم
مەقام:
بۆ مەی نییە ساقی کە پەنا دێنمە ئێرە
هەر کەس بە شەرابی غەمی جانانەی تێرە
لەو کاتەوە کە تۆم دیوە کەوتوویتە خەیاڵ
جێگای پێشانت کەمەرەشل بۆم بە کۆی زوخاڵ
ئاویەر خاڵ خاڵ کەمەرەشل بەفری ناچێتۆ
یارم تۆراوە ئەی هاوار ئاشتی نابێتۆ
کەمەرەشل کەمەرەشل بۆی دێنم شل و مل
شل شل جا بیبەستێ با تێر باڵات بینم