ژیندا کەنجۆ

وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران

بە دەنگی: ژیندا کەنجۆ
شێوەزار: سۆرانی
219
ئەوشۆ هەر خەمن گیانا وا لە کەمیندا
بەرەوڕووی خستووم گیانا بە ڕووی زەمیندا
وەرە وەرە با بچینە ناو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

بۆ گوڵاڵەی دڵ گیانا دڵبەر عەزیزن
مەزەی تامی خەم گیانا یاران لەزیزن
وەرە وەرە با بچینە ناو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

چەن وەختە دڵم گیانا خەمگینی لەیلن
وا دیارە لەیلام گیانا بێ ڕەحم و مەیلن
وەرە وەرە با بچینە ناو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران

تا کەی غەریبی گیانا کووچەی شاران بم
تا کەی هەڵوەدای گیانا دیدەی یاران بم
وەرە وەرە با بچینە ناو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران