چەند وەختە دڵم گیانە خەمگینی لەیلەن
وا دیارە لەیلام گیانە بێ ڕەحم و مەیلەن
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران
تا کەی غەریبی گیانە کووچەی شاران بم
تا کەی هەڵوەدای گیانە دیدەی یاران بم
ئەگەر نەبوایە ئازیز بە بۆنەی خاڵت
ئەمن چیم دەکرد گوڵم لە دەوری ماڵت
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران
باعیسی گەرمی گیانە بازاڕت من بووم
جەلای ئاوێنەی گیانە ڕوخسارت من بووم*
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵ وێران
*=لێرەدا گۆرانیبێژ دەقەکەی بە تەواوەتی شێواندووە و مەگەر تەنها خۆی بزانێ کە چ دەڵێ.