ئەمشەو لە بەختم جوانێ مانگەشەو تارە
ئەمشەو لە بەختم شۆڕێ مانگەشەو تارە
بۆ هەرلا دەچم وەڵا سایەم دیارە
بۆ هەرلا دەچم شۆڕێ سایەم دیارە
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
ساتێ وەرە بۆ لای منی ماڵوێران
بەدبەختی بەختم جوانێ هەر نەبڕایەوە
بەدبەختی بەختم شۆڕێ هەر نەبڕایەوە
سیاچارەییم وەڵا دەنگی دایەوە
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران
هەی داد و بێداد جوانێ لە دڵەی ناشادم
هەی داد و بێداد شۆڕێ لە دڵەی ناشادم
بیری کۆنە دۆست وەڵا کەوتۆتە یادم
بیری کۆنە یار وەڵا کەوتۆتە یادم