هەی داد هەی بێداد گیانە کەی ئاوا بووە
کەی حەکیم بۆ لای گیانە دەردەدار چووە
وەرە وەرە با بچینە ناو شلێران
تاوێ وەرە بۆ لای منی ماڵوێران
وەرە وەرە با بچینە ناو شلێران
ساتێ وەرە بۆ لای منی ماڵوێران
ئێستە کە لانە و گیانە خانووی بەردینە
بە خەمی تۆوە ئازیز دڵم خەمگینە
بە خەمی تۆوە وەڵا دڵم خەمگینە
وەرە وەرە با بچینە ناو شلێران
تاوێ وەرە بۆ لای منی ماڵوێران
هەی داد هەی بێداد گیانە بێدادیم نایە
چاوم لە چاوی وەڵا تەنیایی نایە
وەرە وەرە با بچینە ناو شلێران
ساتێ وەرە بۆ لای منی ماڵوێران
مەریوان خۆشە وەڵا بە زرێوارەوە
بە کەیف و خۆشی سامان لای ئێوارەوە
بە کەیف و خۆشی وەڵا لای ئێوارەوە
وەرە وەرە با بچینە ناو شلێران
ساتێ وەرە بۆ لای منی ماڵوێران