ناسر ڕەزازی

وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
294
دیسان هەڵیاندا گیانە سێدارە بۆ من
یارم نەیفەرموو وەی وەی بیبەخشن بە من
یارم نەیفەرموو وەڵا بیبەخشن بە من
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
بۆچی ناکەی ڕەحمێ بە منی ماڵوێران

دیسان باری خەم گیانە نیشتۆ لە لێوم
بەزەییەکت بێ ئازیز بەو دڵەی پەشێوم
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
بۆچی ناکەی ڕەحمێ بە منی ماڵوێران

تا کەی دانیشم گیانە بە تاسەتەوە
بۆن نەنێم وە بۆی ئازیز هەناسەتەوە
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
بۆچی ناکەی ڕەحمێ بە منی ماڵوێران