فواد یارە

هەی هەی بار مەکە و پایزە و پایزە

بە دەنگی: فواد یارە
شێوەزار: سۆرانی
307
هەی هەی بار مەکە وەی باوانم ئای توخوا مەچۆ واوە بێ
وەی وەی مشکی و هەورییەکەو نازێ گیان لێرە ماوە جێ
جوانێ گیان لێرە ماوە جێ

وەی وەی هەرکەسێک ئەیژێ نازێ گیان غەریبی خاسە
جوانێ گیان غەریبی خاسە
وەڵا ئەو لە جوملەی کاڵێ گیان خوا نەشناسە
جوانێ گیان خوا نەشناسە
هەی هەی بار مەکە وەی باوانم ئەی توخوا مەچۆ واوە بێ
وەی وەی مشکی و هەورییەکەو باوانم لێرە ماوە جێ
نازێ گیان لێرە ماوە جێ

پایزێ پایزێ پایزێ پایزێ پایزە و هەواران
وەک بووکی ڕەشپۆش ماتم لە سۆی دڵداران

وەرزی هاتنەوەی کۆچ و کۆچبارە پاییز
بۆیە مات و خەمبارە هەر وەک بووکی زیز
پایزە پایزە پایزە پایزە پایزە و هەواران
وەک بووکی ڕەشپۆش ماتم لە سۆی دڵداران

هەوارە و هەوار چۆڵە جێژوانگەی یاران
هاوار بە ماڵم کوانێ ئەو خۆشییەی جاران
پایزە پایزە پایزە پایزە پایزە و هەواران
وەک بووکی ڕەشپۆش ماتم لە سۆی دڵداران