محەمەد ماملێ

وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران ٢

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
466
چەند ساڵە لەیلام لێم نادیارن
ئەو کائیناتە گیانە بە دیدەم تارن
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

ئەمن هەر لە زووە گیانە بە مەیلت مەستم
هەر گیانفیداکەی گیانە گیان لەسەر دەستم
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

نە شەو ڕاحەتم گیانە نە ڕۆژ دڵشادم
شەو زولف و ڕووی تۆ گیانە دێنەوە یادم
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

سووتام لە حەسرەت گیانە دەردەی جوداییت
نە وەک بڵێسەی گیانە یادی تەنهاییت
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

بە مەرگت دایم گیانە زامم هەر بە سۆن
دەردی خۆم کەمە گیانە ئەوجار نۆبەی تۆن
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

دڵ غەمی سوبحی گیانە نەوبەهارانن
وەختی ئاگاهی گیانە دەردەدارانن
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

دیارەن دیدەم هەم دەردی نۆمن
ئەمجاریش زنەو ئارەزووی تۆمن
ناکا مەیلەکەت گەڕابێتەوە
دیسان دەرد لەسەر دەردم بێتەوە
ڕوانین لە ڕێی یار شەکەربارانن
فەسڵی سەیری سەید شکارچیانن
خولاسەی کەلام نووری دیدەی دڵ
شیفای ئێش و نێش برین بێ حاسڵ

سۆزەی حەیاتم گیانە ڕەستەی وەفاتم
گەر وەفات نەبێ گیانە من بێ نیشاتم
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران

هەی داد هەی بێداد یار نەهاتەوە
خەستەی ڕێگای ویم لە بیر باتەوە
وەرە وەرە با بچینە نێو شلێران
جارێک وەرە بۆ لای منی ماڵوێران