ناسر ڕەزازی

دێم هەتا ئاسۆم لێ دیارە ٣

بە دەنگی: ناسر ڕەزازی
شێوەزار: سۆرانی
295
دێم و دێم و دێم، دێم و دێم و دێم، دێم هەتا ئاسۆم لێ دیارە
دێم و دێم چونکە بانگەوازی من هاواری کوردی هەژارە

من ڕۆڵەی کوردم پەروەردەی جەرگەی شۆڕشی چینی چەوساوەم
دژ بە سەرمایەم تەنیا پاڵپشتی ئەو گڕکانە هەڵگیرساوەم
دێم و دێم و دێم، دێم و دێم و دێم، دێم هەتا ئاسۆم لێ دیارە
دێم و دێم چونکە بانگەوازی من هاواری کوردی هەژارە

تێدەکۆشم بۆ ڕزگاری و مافی کوردی بندەست و ئاوارە
دڵ پڕ لە هیوام لە هیچ سڵ ناکەم شۆڕشی سوورم داژدارە
دڵ پڕ لە هیوام لە هیچ سڵ ناکەم کوردم سوورم داژدارە