کامەران ساڵح

بەهارە بولبول

بە دەنگی: کامەران ساڵح
شێوەزار: سۆرانی
202
بەهارە بولبول، بولبول بەهارە
سەرەتای ناڵەی ئەزیزەکەم سەودایی زارە
وەرە بناڵین بە جووت لە شەودا
ئێمە شەوبێدار ئەزیزەکەم، بێ خەم لە خەودا
وا بەری بەیان سپێدەی نواند
تەم و تاریکیی ئەزیزەکەم لە گوڵشەن ڕواند
دەشت و کێو هەمووی بە گوڵ خەمڵیوە
بەرگی بووکێنی ئەزیزەکەم تازەی پۆشیوە
هەوری بەهاریی لە گەرد و خولدا
چیمەن گەردانەی ئەزیزەکەم شەونم لە ملدا
لاگیرەی زێڕە قەتارەی گوڵزار
هەیاسەی پشتە ئەزیزەکەم زنجیرەی ڕووبار
پەڕەندەش ئەچنە سەر لقی درەختان
هەر یەک ئاوازێ ئەزیزەکەم ئەڵێن بۆ بەیان
پۆڕ بە گەناسە و قومری بە ئاواز
بوون بە دوو یاریئەزیزەکەم هاودەم و هاوڕاز