محەمەد ماملێ

لەبەر نازی چاوبازان ٣

بە دەنگی: محەمەد ماملێ
شێوەزار: سۆرانی
281
لەبەر نازی چاوبازان خواردن و خەوم نەماوە
بە تیری تیرەندازان چ بکەم جەرگم بڕاوە

بە دەردی بێ دەرمانی کەوتوومە سەرگەردانی
بە جوابی لن ترانی چ بکەم جەرگم بڕاوە

ئەی ئاوێنەی دولبەرێ زارت گوڵ زولفت زەڕی
با هەناسەم نەتگرێ، ڕووی خۆت بێنە بەم لاوە

بەس عومری من بە بادە، ڕووت بێنە زولفت لادە
دڵ بۆیە نامرادە، بەو شەوە ڕۆژ گیراوە