کەماڵ سەفیخانی

لەبەر نازی چاوبازان

بە دەنگی: کەماڵ سەفیخانی
شێوەزار: سۆرانی
217
لەبەر نازی چاوبازان خورد و خەوم خوێناوە
بە تیری تیرەندازان چ بکەم جەرگم بڕاوە
شێت و شەیدای سەحرایی دەگریم هەر وەک وەفایی
چ بکەم لە دڵەی سەودایی هاوار پەرییان دەستیان لێ داوە
لەبەر نازی چاوبازان خورد و خەوم خوێناوە
بە تیری تیرەندازان چ بکەم جەرگم بڕاوە

هاتم بە بۆنەی خاڵت تووشی داوی زولفت بووم
تەیرێکی نابەڵەد بووم هاوار نەمزانی دانەی داوە
لەبەر نازی چاوبازان خورد و خەوم خوێناوە
بە تیری تیرەندازان چ بکەم جەرگم بڕاوە

لەبەر نازی چاوبازان خورد و خەوم خوێناوە
بە تیری تیرەندازان چ بکەم جەرگم بڕاوە
لە دەردی بێ دەرمانی کەوتوومە سەرگەردانی
بە جوابی لەن ترانی هاوار چ بکەم جەرگم سووتاوە
بە جوابی لەن ترانی هاوار چ بکەم ڕۆحم سووتاوە
لەبەر نازی چاوبازان خورد و خەوم خوێناوە
بە تیری تیرەندازان چ بکەم جەرگم بڕاوە