
لەبەر نازی چاوبازان قوربان خواردن و خەوم زووخاوە
بە گوڵی کوڵمەی سوێند ئەخۆم گەردن شووشەی گوڵاوە
لەبەر نازی چاوبازان قوربان عەقڵ و هۆشم نەماوە
*؟؟؟
با شەو بڕوا سەحەر بێ، باغی گوڵان وەبەر بێ
گەر تۆ مەیلت لە سەر بێ، کافر ئیسلامی ناوە
لەبەر نازی چاوبازان قوربان*؟؟؟
وەقتێ ئارەق دەڕێژێ وەڵڵا بۆ کوشتنی وەفایی
چی بکەم لە دڵەی سەودایی پەرییان دەستیان لێ داوە
لەبەر نازی چاوبازان*؟؟؟
لەسەر تاقی دوو ئەبرۆی وەڵڵا مەیلی زولفان دەمکێشێ
بۆچ دەمکوژی خۆم قوربان پردی قیامەت نەپساوە