مامە کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەمسەر ڕەحەت دڵ بێ گرێ گوێ شل کە بۆ داستانەکەمسەیرە بەزمە هەڵپەڕینە پڕ لە قاقای خەندەیەنەعرەتەی گوێ کەڕ ئەکا جۆش و کوڵی سەیوانەکەمئەرغەوان سوورە بەهارە گوڵشەنە ڕازاوەیەدەشت و کۆ ڕەنگین و پڕشۆیە وەنەوشەی یانەکەمخەرمەنی لالە لە کۆهساران و پێدەشت و نشێوسوورترە لەو خوێنە باریوەی کوڵی گریانەکەممامە کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەمسەر ڕەحەت، دڵ بێ گرێ، گوێ شل کە بۆ داستانەکەمکوڕنوو: ئەحەی کوڕنوو، ناوی ئەحمەدی کوڕنووە لە زەمانی کاک ئەحمەدی شێخا نۆکی کوڵانووە، لەبەر ئەوەی پیاوێکی خۆش مەشرەب و قسەخۆش بووە و حەرەکاتی سەیر و سەمەرەی کردووە و بۆتە هۆی بەزم و پێکەنین و خۆشی، کاک ئەحمەد بردوویەتی بۆ حەج. پیاوێکی عاقڵ و هۆشمەند بووە... گاڵتەی بە ناهەمواری زەمانە هاتووە. خەڵکی شاری سلێمانی بووە و هەر لەوێش کۆچی دوایی کردووە.گردی سەیوان: بەناوبانگترین گۆڕستانی شاری سلێمانییە کە ژمارەیێکی زۆر لە زانایان و شاعیرانی کورد لەوێدا نێژراون.سەر ڕەحەت: مێشک هێمنە و بە هیچ کارێکی ناڕەواوە خەریک و ماندوو نییە.گوێ شل کە: گوێ بگرە.نەعرەتە: بۆ دەنگ و هاوارێکی بەرز و بەهێز بەکار دێت و وەک ئەڵێن: نەعرەتەی شێر یا نەڕەی شێر.پڕ شۆیە: تەڕ و تووشە.یانەکەم: خانەکەم، خانووەکەم.