جێم نییە تیا بسرەوم خاکم بە سەربێ کەس و بێ دەر بێ یار و هاودەم بێ مەی و مەیخانە خۆمیار دەڵێن تۆراوە لێم دەک بوتی بوتخانە خۆموەی بە ڕیسوایی لە کووچەی شاردا دێوانە خۆمموستەحەقی تیر و تانەی ئاشنا و بێگانە خۆممامە کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەمسەر ڕەحەت دڵ بێ گرێ گوێ شل کە بۆ داستانەکەمسەیرە بەزمە هەڵپەڕینە پڕ لە قاقای خەندەیەنەعرەتەی گوێ کەڕ ئەکا جۆش و کوڵی سەیوانەکەممامە کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەمسەر ڕەحەت دڵ بێ گرێ گوێ شل کە بۆ داستانەکەمئەرخەوان سوورە بەهارە گوڵشەنە ڕازاوەیەدەشت و کۆ ڕەنگین و پڕشۆیە وەنەوشەی یانەکەممامە کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەمسەر ڕەحەت دڵ بێ گرێ گوێ شل کە بۆ داستانەکەمخەرمەنی لالە لە کێوساران و پێدەشت و نشێوسوورترە لەو خوێنە باریوەی کوڵی گریانەکەممامە کوڕنووی ڕاکشاوی گردەکەی سەیوانەکەمسەر ڕەحەت دڵ بێ گرێ گوێ شل کە بۆ داستانەکەمکوڕنوو: ئەحەی کوڕنوو، ناوی ئەحمەدی کوڕنووە لە زەمانی کاک ئەحمەدی شێخا نۆکی کوڵانووە، لەبەر ئەوەی پیاوێکی خۆش مەشرەب و قسەخۆش بووە و حەرەکاتی سەیر و سەمەرەی کردووە و بۆتە هۆی بەزم و پێکەنین و خۆشی، کاک ئەحمەد بردوویەتی بۆ حەج. پیاوێکی عاقڵ و هۆشمەند بووە... گاڵتەی بە ناهەمواری زەمانە هاتووە. خەڵکی شاری سلێمانی بووە و هەر لەوێش کۆچی دوایی کردووە.گردی سەیوان: بەناوبانگترین گۆڕستانی شاری سلێمانییە کە ژمارەیێکی زۆر لە زانایان و شاعیرانی کورد لەوێدا نێژراون.سەر ڕەحەت: مێشک هێمنە و بە هیچ کارێکی ناڕەواوە خەریک و ماندوو نییە.گوێ شل کە: گوێ بگرە.نەعرەتە: بۆ دەنگ و هاوارێکی بەرز و بەهێز بەکار دێت و وەک ئەڵێن: نەعرەتەی شێر یا نەڕەی شێر.پڕ شۆیە: تەڕ و تووشە.یانەکەم: خانەکەم، خانووەکەم.