تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوەبمدەیە ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوەدەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشینلێم گەڕێ ساتێ لە باخی سینە میوان ببمەوەشەنگەبێری بسڕەوە فرمێسکی بێ شوانی ئیترڕەنگە هێشتێ لەو چیا و زۆزانە بۆ شوان ببمەوەلەو دەمەیدا دڵم لێیداوە بۆ ژوانمن دێوانەی چاوی جوانم، چاوی جوانئەگەرچی خەڵکی وڵاتی چاوجوانانمچاوی جوانم نەدی تێر بە چاوانمهەتا لاو بووم چاوی جوانم لێ ون بووپەچە و ڕووبەند و چارشێوم دوژمن بووئێستێ پیرم کەوتوومەتە ئاوی ئاویلکەچاوی جوانم لێ ون دەکا چاویلکەشێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیسلام وەرگەڕامن خەریکم بۆ کچە شێخێ پەژیوان ببمەوەمن خەریکم بۆ کچە کوردێ پەژیوان ببمەوە