تۆ بەڵێنم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوەبمدەرێ ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوەدەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشینلێم گەڕێ تاوێ لە باخی سینە میوان ببمەوەخاکی کوچەی یارەکەم ئکسیری* ساغی و ژینمەجوانی ڕوخسار و نیگاهت هێزی ئەژنۆ و تینمەهەر وەکوو پووش و پەڵاش کەوتووم لە کووچەی یارداگێژەلووکەش نامفڕێنێ چوونکە کەعبەی دینمەشێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیسلام وەرگەڕامن خەریکم بۆ کچە کوردێ پەشیمان ببمەوە*= گۆرانیبێژ لێرەدا وشەکە بە هەڵە بێژە دەکات.