کامەران ساڵح

تۆ بەڵێنم پێ بدە

بە دەنگی: کامەران ساڵح
شێوەزار: سۆرانی
207
تۆ بەڵێنم پێ بدە با من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەرێ ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوە

شێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیمان وەرگەڕا
من خەریکە بۆ کچە شێخێ پەژیوان ببمەوە
تۆ بەڵێنم پێ بدە با من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەرێ ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوە

دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ تاوێ لە باغی سینە میوان ببمەوە