سەعدون کاکەیی

تۆ بەڵێنم پێ بدە

بە دەنگی: سەعدون کاکەیی
شێوەزار: سۆرانی
292
ئەی فەڵەک لێت پاڕامەوە دەرفەتێ بەی بە ژینی یار
ئەوەی من خۆشم ویستووە لە دەستی سەندم ڕۆژگار
گیانە بۆیە وەک شێت خولامەوە بە کۆڵان و شەقامی شار
لە دوای ئەو باڵا جوانەیە
لە دوای ئەو باڵاکەیە خۆشیم نەماوە لە جێی جارێ دەمرم ڕۆژانە سەدان جار

تۆ بەڵێنیم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیێ ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوە

دەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشین
لێم گەڕێ تاوێ لە باخی سینە میوان ببمەوە
تۆ بەڵێنیم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیێ ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوە

شێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیسلام وەرگەڕا
من خەریکم بۆ کچە شێخێ پەشیمان ببمەوە
تۆ بەڵێنیم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوە
بمدەیێ ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوە