تۆ بەڵێنیم پێ بدە تا من بەرەو ژوان ببمەوەبمدەیە ماچێکی تەڕ لەو لێوە، با جوان ببمەوەدەستی لەرزۆکم هەتا تێیدایە هێزی بەی گوشینلێم گەڕێ تاوێ لە باغی سینە میوان ببمەوەشەنگەبێری بسڕەوە فرمێسکی بێ شوانی ئیترڕەنگە هێشتا لەو چیا و زۆزانە بۆ شوان ببمەوەمن گوڵی سەر گۆڕی ئاواتی لەمێژینەم بەڵامڕێژنێکم لێ بدا پێم وایە بۆ ڕوان ببمەوەشێخی سەنعان بۆ کچی گاور لە ئیسلام وەرگەڕامن خەریکم بۆ کچە شێخێ پەژیوان ببمەوە