نەجمەدین غوڵامی

ئەی بەژن ڕێک ٢

بە دەنگی: نەجمەدین غوڵامی
شێوەزار: سۆرانی
395
هەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری
بۆ نیگایێک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەری

هەر ئەوەندەم دیوە چاوت وا لە ژێر برژانگی ڕەش
وەک گەلاوێژ شوێن مەبەستن بۆ سەرنجێ ئاڵ و گەش
هەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری
بۆ نیگایێک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەری

تیشکی ڕووت کاتێ لە دەریای وردی ئەندێشەم ئەدا
خشڵی شیعرم وا ئەڕازێ بووکی هەست جوانتر ئەکا
هەی بەژن ڕێک لەنجە جوان خاوەن سەرنج شێوەت پەری
بۆ نیگایێک وێڵ و شەیدام باڵی شیعرم هەڵوەری

وەک پەپوولە گیانی تینووم بۆ قومێ عەتری نیگات
دێت و دەڕوا هەر شنەی دێ تا بە برژانگت بگات