ئەی ڕەفیقانی تەریقەت دەردی عەشقم چارە کەن
یان بە جارێ بمکوژن جەرگم بە خەنجەر پارە کەن
سەد حەکیم هات و عەلاجی ئەم برینەی قەت نەکرد
خۆت عەلاجی زەخمەکەم کە زووبە لوقمانم وەرە
خۆت عەلاجی زەخمەکەم کە ماهی تابانم وەرە
ڕۆژی جەژنە و چاوەکانم مەوسمی ئازادییە
بۆ بەڵاگەردانی باڵات قۆچی قوربانم وەرە
سەد حەکیم هات و عەلاجی ئەم برینەی هەر نەکرد
خۆت عەلاجی زەخمەکەم کە و ماهی تابانم وەرە
خۆت عەلاجی دەردەکەم کە ماهی تابانم وەرە
هەرکەسێک هات و وتی من عاشقم بڕوا مەکەن
تا لەسەر گۆنای نیشانەی زەخمی مارانگەز نەبێ
سەد حەکیم هات و عەلاجی ئەم برینەی هەر نەکرد
خۆت عەلاجی زەخمەکەم کە و ماهی تابانم وەرە
خۆت عەلاجی زەخمەکەم کە ماهی تابانم وەرە