ئیسمائیل سەردەشتی

خەنەبەندانیەتی

بە دەنگی: ئیسمائیل سەردەشتی
شێوەزار: سۆرانی
305
ئاواتی دڵی زاوایە خەنەبەندانیەتی
کچە کوردێکی بێ پایە خەنەبەندانیەتی
ئەو بەو دێیەی بە قیمەت نایە خەنەبەندانیەتی
بە شەرم و حەیا و ئیقایە خەنەبەندانیەتی
زرینگ و زانا و وریایە خەنەبەندانیەتی
ئۆف خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئەی تماشای قەد و باڵای کە زاوا لە کن شانیەتی
زاوا چاوەڕوانیەتی
ئەی پیرۆز بێ بووکی بێ وێنە خەنەبەندانیەتی
سەری ڕووسووریت هەڵێنە خەنەبەندانیەتی
ئەرێ ماڵە زاوای وەحەسێنە خەنەبەندانیەتی
دڵی زاوای وەڕازێنە خەنەبەندانیەتی
با بڵێن بووکی چاکیان هێنا خەنەبەندانیەتی

چاکی مەردی بەلادا کا خەنەبەندانیەتی
ماڵە زاوای ئاوەدان کە خەنەبەندانیەتی
بە حەیا و ڕووسوور و پاکە خەنەبەندانیەتی
لە سەد سواری شەرمێ ناکا خەنەبەندانیەتی
ئەرێ تا دنیا بڵێ بووکی چاکە خەنەبەندانیەتی
با دنیا بڵێ بووکی چاکە خەنەبەندانیەتی

ئاواتی دڵی زاوایە خەنەبەندانیەتی
کچە کوردێکی بێ پایە خەنەبەندانیەتی
زرینگ و زانا و وریایە خەنەبەندانیەتی
ئۆف خەنەبەندان خەنەبەندان خەنەبەندانیەتی
ئەی تماشای قەد و باڵای کە زاوا لە کن شانیەتی
زاوا چاوەڕوانیەتی